به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، یه‌كی نۆڤێمبه‌ری 2025، بۆ یه‌كه‌مجار خولی پێگه‌یاندنی ڕاوێژكاریی خانووبه‌ره، له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م خوله له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی عقاراتی ئه‌ستێره و نووسینگه‌ی عقاراتی پرده‌شاڵ و دامه‌زراوه‌ی ( بزنس تاییم ) ئه‌نجام ده‌درێت، به ئامانجی گرینگی دان و به‌ره‌و پێشچوونی كه‌رتی خانووبه‌ره، له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
له كۆتایی خوله‌كه‌ش، بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن و ڕاوێژكاریی خانووبه‌ره، به به‌شداربووان ده‌به‌خشرێت.


































































