محەممەد مەحموود- رواندز:
بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی سنووری قەزای رواندز لە هۆڵی بۆنەکانی رواندز، بەئامادەبوونی سیداد بارزانی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەری سەرۆک بارزانی، ئاهەنگی سەر خستنی لیستی 275 پارتی بەڕێوەچوو.
لەبەشێکی قسەکانیدا سیداد بارزانی، باسی لە پێگەی گرنگی شاری رواندز کردوو ئاماژەی بەوەدا ” پڕۆژەی زۆرباش بۆ ئەم شارە کراون و پێویستی بە پڕۆژەی زیاتریشە، دەربارەی پڕۆژەی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان گوتی” کارەکانی قۆناغی یەکەمی ئەو پڕۆژەیە تەواو بوونە، لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان دەستپێدەکات و دەچێته بواری جێ بەجێ کردن”.
لەسەر بەناحیەبوونی گوندەکانی ئاکۆیان و بەرزێوە لە سنووری رواندز ، سیداد بارزانی ئاماژەی بەوەدا ” کارەکانی بە ناحیەبوونی گوندی ئاکۆیان لە قۆناغی کۆتاییدایەو بە ناحیە بوونی گوندی بەرزێوەش دەخرێتە بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا سیداد بارزانی، گوتی ” ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شوێنەکانی کردووە بێ ئەوەی بزانێت چ حزب و دەنگ و ڕەنگێکن، ئەمەش لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی بووە.

































































