زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی نزیک بونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکاران/ قوتابیانی دەرەوەی وڵات دەردەکات
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توژینەوەی زانستی بڵاوی كردەوە: “ لەسەر بڕیار و فەرمانی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ بەشداری ئەو خوێندکار/ قوتابیانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە وابڕیارە لە (11/ 11/ 2025) بەڕێوەبچێت، بڕیاردرا بە؛ ڕێگەپێدان بە خوێندکار/ قوتابیانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی (15) پانزە رۆژ لەڕێکەوتی (1 تاکو 15/ 11/ 2025) ئەو ماوەیەشیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

































































