لە نوێترین راپۆرتیدا دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسی (FDD) کە دامەزراوەیەکی سیاسیی ئەمریکییە، گۆڕەپانی سیاسیی عێراقی بە گۆڕەپانێکی سەخت ناو بردووە و باسی لەوە کردووە : “عێراق لە گۆڕەپانێکی سیاسی سەختدایە و پێشێلکردنی یاسا و سیاسەتی چە.ک لە دەستی میلیشــ.ــیاکان بەردەوامە و کردەوە توندوتیژییەکانی ئەم دواییە، وەک تیر.ۆرکردنی سەفا ئەلمەشهەدانی و تە.قە کردن لە کاندیدان لەناو ململانێیەکی گەرمی هەڵبژاردندا رووی دا و پێشتریش هێرشکردنە سەر کێلگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان .
دامەزراوە ئەمریکییەکە هەروەها لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە؛ ئەم کردەوە توندوتیژییانە ئەوە دەردەخەن کە عێراق بەبێ سەروەریی یاسا دەمێنێتەوە، هەورەها “سیاسەتی چە.ک لەجێی سندووقی دەنگدان” رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
جەختیشی کردووەتەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی 11ی مانگی داهاتوو، دەبێت حکومەتی عێراق پێش بە هێرشی زیاتر بگرێت و میلیشــ.ـــیاکان کۆنترۆڵ بکات .


































































