زاری كرمانجی – سۆران:
ناوەندی تایكواندۆی سۆران بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری نێودەوڵەتی مەهدی ئەحمەد هەڵدەستێ بەكردنەوەی خولێكی تایكواندۆ بۆ گەنجان و منداڵان.
محەممەد دیدی بەرپرسی نوێنەرایەتی تایكواندۆ لە ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لەو ماوەیە خولێكی تایكواندۆ بە راهێنەرایەتی مەهدی ئەحمەد بۆ گەنجان و منداڵان دەكەینەوە و لە بەیانییەوە دەست بە ناونووسكردنی فێرخوازان دەكەین، بۆیە لە رێگەی زاری كرمانجی یەوە داواكارین هەر گەنج و منداڵێكی ئیدارەی سۆران ئارەزووی بوونە یاریزانی تایكواندۆی هەیە و حەز دەكات لەم خولە بەشدار بێت، دەتوانێ لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی(07503594555) یا (07809455035) پەیوەندی بكات بۆ تۆماركردنی ناوی خۆی”.
محەممەد دیدی باس لە شوێنی هۆڵەكەش دەكات و دەڵێ:” خولەكە لە هۆڵی شەهید حەمەدەمین رەشكە نزیك فلكەی پێشمەرگە، بەرامبەر مەرینۆس بەرێوە دەچێت”،
ئەوەش دەڵێ كە لە ئایندەیەكی نزیكدا هۆڵێكی تری تایكواندۆ لە قەزای سیدەكان بە راهێنەرایەتی حەمزە بەنگین دەكەنەوە.