زاری كرمانجی -دیانا:
سەید عەدنان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كارگێڕی ناحیەی دیانا، بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” بە شێوەی بەردەوام لیژنەكانمان چاودێری سووتەمەنی و كاڵاو خواراكی بازاڕ و دوكانەكانی سنوورەكەمان دەكەن، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی ئابووریمان هەفتەی دوو رۆژ سەردانی بازاڕ و دوكان و شوێنە گشتییەكان دەكەن، هەر كاڵاو خۆراكێكی ناشیا و ناتەندروست یان ماوەبەسەر چوو ببینن، دەستی بەسەر دادەگیرێت و رێكاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر”.
گووتیشی: ” بۆ چاودێری كردنی نەوت و سووتەمەنی و بەنزینخانەكانیش بە هەمانشێوە لیژنەی تایبەتمان هەیەو رۆژانە بە ئیش و كاری خۆیان هەڵدەستن.