زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: “ئەمڕۆ ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر- دەوروبەر، ئاشکرا دەکرێت.
ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەمجارە سودمەند دەبن، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوی، بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن، یان لە کاتی هەبوونی هەر کێشە و گرفتێک، سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.


































































