زاری كرمانجی-دیانا:
پڕۆژەی چاك كردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گوندی “بادلیان و دێڵزیان” لە سنووری ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران جێبەجێ دەكرێت و كاركردن تیادا بەردەوامە.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” كاروپڕۆژ خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامیان هەیە”.
ڕاشیگەیاند: ” یەكێك لە پڕۆژەكان دروست كردن و قیڕتاو كردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گوندی ” دێڵزیان و بادلیان” لە سنووری ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، كە پڕۆژەكە بەشێوەیەكی بەرفرەوان بەڕێوەدەچێت.


































































