زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم نەمامی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە شاری هەولێر چاند.
لە بەشێكی گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەکەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە گرنگیی پرۆژەكە بۆ پاككردنەوەی هەولێر كرد و هۆشداریشی لەوە دا كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و بە بیابانبوونەوە، ئەگەر هەیە خەڵكی ناچار بە كۆچكردن بن كە ئەم كۆچكردنەش تەنیا لە هەرێمی كوردستان ناوەستێت، بەڵكوو خەڵكی بەرەو وڵاتانی ئەورووپاش كۆچ دەكەن، بۆیە داوای لەو وڵاتانە كرد، یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدەن لە سەرخستنی پرۆژەكانی تاوەكوو رێگە لە بیابانبوون بگیرێت و كاریگەریی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كەم بكرێتەوە.
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە كرد، كە پرۆژەكە بەشێکە لە بەرنامەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان، بەوەی كە كەرتی تایبەت سوود لە بەرهەمی ئەو دار زەیتوونانە دەبینن كە لە پرۆژەكەدا بەرهەم دێت.


































































