وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە – ئادار عبداللە
جۆرە لەرزینێکی کتوپڕی زەوییە کە بەهۆی تێپەڕبوونی شەپۆلی بومەلەرزەیی بەناو بەردەکانی زەویدا دروست دەبێت. شەپۆلی بومەلەرزەیی، یان بوومەلەرزە، کاتێک دروست دەبێت کە جۆرێک لە وزەی هەڵگیراو لە توێکڵی زەویدا لەناکاو دەربچێت. بەزۆری بومەلەرزە کاتێک
ڕوودەدات کە بارستە بەردەکان فشاریان لەسەر یەکترە.
ماڵپەڕی جیهانی : Michigan Tech بوومەلەرزە بەزۆری کاتێک ڕوودەدات کە بەردەکانی ژێر زەوی لەناکاو دەشکێن و بە خێرایی بە درێژایی هێڵی هەڵە دەجوڵێن. ئەم بەردانە لەناکاو وزەی شەپۆلی بومەلەرزە دروست دەکات کە دەبێتە هۆی لەرزینی زەوی. ئەو شوێنەی ژێر زەوی کە بەردەکە سەرەتا تێیدا دەشکێت بە ناوەندی بوومەلەرزەکە ناسراوە واتە چەقی بومەلەرزە. شەپۆلی بومەلەرزە جگە لە بوومەلەرزە و چالاکیەکانی مرۆڤ دەکرێ لە پرۆسەی سروشتی دروست ببێت هەندێکیان جیۆلۆجین، وەک کراکی مینۆمینی. کاتێک ماگما بەرەو ڕووی زەوی بەرز دەبێتەوە پێش تەقینەوەی گڕکان، شەپۆلی بومەلەرزە دروست دەکات کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پێشبینیکردنی تەقینەوەکە شەپۆلی بومەلەرزە هەروەها دەشێت بەهۆی چالاکی شەپۆلی زەریا و دەریاچەکان، کرداری کانزا، دروستکردنی میترۆ و تەقینەوەکانی تری ژێر زەوی دروست دەبێت. تەقینەوەی ئەتۆمی شەپۆلی بومەلەرزەی هاوشێوەی بوومەلەرزە گەورەکان دروست دەکات، ئەمەش هۆکارێکە بۆ قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە جیهاندا، چونکە تەقاندنەوەی هەر ئەتۆمێک لەسەر زەوی بە ناچاری شەپۆلی بومەلەرزە دروست دەکات بوومەلەرزەکە دەست دەکات بە جوڵە بە درێژای درزەکە و کاتێک کۆتایی دێت کە هەڵە لە جوڵە دەوەستێت. بەدرێژایی بوومەلەرزەکە شەپۆلی بومەلەرزە دروست دەبێت.






























































