وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئەژین غەفار
شیرپێدانی سروشتی بە یەکێک لە ڕێگە سەلامەتەکان دادەنرێت بۆ تەندروستی کۆرپە و دایک. ماڵپەری فەرمی WHO (ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی) ئاشکرای دەکات، “ئەو منداڵانەی شیری سروشتییان پێ دەدرێت، زیرەکترن لەوانەی شیرییان پێ نادرێت”.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوە جیهانییە، کەمتر لە ٥۰٪ـی کۆرپەکان لە خواری تەمەنی ٦ مانگی، شیری دایکییان پێ دەدرێت. ئەمە لە حاڵەتێکە شیری دایک باشترین ڕێگەیە بۆ مانەوەی منداڵ بە تەندروستی. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوەش دەدات کە شیری دایک دەوڵەمەندە بە (دژەتەن) کە کۆرپەلە دەپارێزێت لە نەخۆشییەکانی منداڵان؛ و هەموو ئەو وزە و خۆراکە ماددانە دابین دەکات کە کۆرپەلە لە نیوەی دووەمی ساڵی یەکەمدا پێویستی پێیەتی. لە ساڵی دووەمیشدا، نزیکەی یەک لەسەر سێی پێداویستیە خۆراکییەکان دابین دەکات.
گرینگتر لەوانەش، شیرپێدانی سروشتی، زامنی تەندروستی دایکەکەشە. هەر بە پێی ئەم سەرچاوەیە، “ئەو دایکانە شیری خۆیان بە کۆرپەکانیان دەدەن، ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدانیان کەمترە”.






























































