محەممەد مەحموود- رواندز:
لە چوار چێوەی ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ئامادەکاری کراوە بۆ قیڕتاوکردنی ڕێگای گوندی پیرسوان لە سنووری قەزای رواندز، ساڵی ڕابردووش بەشێکی ئەو ڕێگایە قیڕتاوکرا.
لەم بارەیەوە ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” بە پێی توانا دارییەکانی حکومەت ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامیان هەیەو دوای ئەوەی لەم هەفتەیە دەستکرا بە قیڕتاوکردنی ڕێگای گوندی جنێراوە بەدرێژایی 2 کیلۆمەتر، بە قیڕتاوکردنی ئەو ڕێگایە دانیشتووانی سێ گوند سوودمەند دەبن”.
قایمقامی رواندز ئاماژەی بەوەشدا ” ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ قیڕتاوکردنی ڕێگای گوندی پیرسوان هەر لە سنووری رواندز، کاری تێکەڵی ڕێژی بۆکراوەو لە چەند ڕۆژی داهاتوو کاری قیڕتاوکردنی بۆ دەکرێت، پێشتریش بەشێکی ئەو ڕێگایە چاککرابوو، ئێستاش کاری تێکەڵە ڕێژی و ڕاست کردنی بۆ کراوە و ئامادەیە بۆ قیڕتاوکردن.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگێکی زۆری داوە بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکان ئەمەش لە پێناو ئاوەدان کردنەوەی گوندەکان و سوودمەندبوونی دانیشتوان لە خزمەتگوزارییەکان.

































































