شەهلاسۆفی- زاری كرمانجی :
ئەزموونی داهێنەرانە ڕەنگە تەندروستی مێشك بەرز بكاتەوە و پرۆسەی پیربوون خاو بكاتەوە. توێژەرانی ١٣ وڵات بۆیان دەركەوتووە كە چالاكییە داهێنەرەكانی وەك وانەكانی سەما (بە تایبەتی تانگۆ)، وانەكانی هونەر و مۆسیقا، یان خولیاكانی وەك یاریكردن كاریگەری ئەرێنییان لەسەر كاتژمێری مێشك هەبووە.
بەپێی توێژینەوەكە، سەماكارانی تانگۆ مێشكیان حەوت ساڵ گەنجتر بووە لە تەمەنی راستی، مۆسیقاژەن و هونەرمەندەكانی بینراو مێشكیان نزیكەی پێنج بۆ شەش ساڵ گەنجتر بووە، یاریزانانیش مێشكیان نزیكەی چوار ساڵ گەنجتر بووە. تا خەڵك زیاتر هونەرەكەیان پراكتیزە بكەن، كاریگەرییەكەی بەهێزتر دەبێت.
سەماكردن، نیگاركێشان، مۆسیقا، یان یاریكردن هەموویان یارمەتی ناوچە سەرەكییەكانی مێشك دەدەن باشتر كاربكەن. ئەم بوارانە كە گرنگن بۆ فۆكەس و فێربوون، مەیلیان هەیە خێراتر پیر دەبن، بەڵام پێدەچێت داهێنان پەیوەندییەكانیان بەهێزتر و نەرمتر بهێڵێتەوە.






























































