زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29-10-2025، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەگشتی نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ پێنجشەممە 30-10-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەگشتی نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 28 پلەی سیلیزی
كەركوك : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی






























































