زاری كرمانجی-چۆمان
قائیمقامییەتی قەزای چۆمان بڵاوی كردەوە: ” بەڕێوەبەرایەتی كارەبای چۆمان، هاوبەشانی کارەبا، لەسەر فیدەر (٥) ی گوندەکانی (کەوەرتە، ناوپردان،سەکران، شێخان، شێخ وەتمان، خۆشکان، بندایزان، مەران، ئێنێ،وێزە، مژدەنیان، کانی سپی) ئاگادار دەكاتەوە، کە لە وێستگەی ٣٣کەی ڤی چۆمان سوود لە توڕی کارەبای نیشتیمانیی .وەردەگرن
ڕۆژی ( ٢٠٢٥/١٠/٢٨) دەستکرا بە بەستنی پێوەری زیرەک، بۆ دەستپێکرد بە پڕۆژەی ڕوناکی کارەبای ( ٢٤) کاتژمێری، پێوەرەکان لیمیت کراون لە سەر(٣٠ )ئەمپێر، پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن، هەرکەسێک زیاتر لە (٣٠ ) ئەمپێر رابکێشێت کارەبای دەپچرێت و بێ تەزووی کارەبا دەبێت.
داواکارین هاوکاری تیمەکانی کارەبا بکەن، هەوڵبدەن هەموو ئامێرەکان بەیەکەوە کارنەکەن تا تەواوبوونی پڕۆسەکە.


































































