ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 28ـی تشرینی یەكەمی 2025، سەرۆك بارزانی لە درێژەی سەردانەكەی بۆ شاری دهۆك، سەردانی ناو شارهكهی كرد.
سەرۆك بارزانی لەو سەردانەدا پاركی (سەرهەڵدان)ـی شاری دهۆكی بەسەر كردەوە و خۆشحاڵیی خۆی بەوە دەربڕی كە توانراوە لەناو یەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی شاری دهۆك پاركێكی تازە بە شێوازێكی سەردەمییانە كراوەتەوە و هیوای خواست دهۆك و شارەكانی دیكهی كوردستان ئاوەدانی و پێشكەوتنی زیاتر بە خۆیانەوە ببینن.
ههروهها ئێوارەی ئهمڕۆ، سەرۆك بارزانی چایخانەی شەهیدانی له ناو بازاڕی شاری دهۆك بەسەر كردەوە، كە تابلۆی وێنەی هەزار شەهیدی شەڕی داعش و شەهیدانی شۆڕشەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردستان و كەلوپەلی كۆن و دێرینی كوردەواری لێ دانراوە، سەرۆك بارزانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەو هەوڵە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و وەفایان بۆ خوێنی شەهیدان، بەڵێنی ئەوەی بە خاوەنانی چایخانە دا كە هاوكاریان بێت بۆ فراوانتركردنی چایخانەكە وەك شوێنێكی كهلتووری و گرنگی ناو شاری دهۆك. هەروەها لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ هاووڵاتییانی شارهكه هەبوو.








































































