دوای ئەوەی لە ڕووسیا هاوسەری دەست نەکەوت، ئێستا لە ئەمریکا بۆی دەگەڕێت
زاری کرمانجی :
سوڵتان کوسین ی درێژترین پیاوی جیهان کە بە ڕەگەز کوردی باکووری کوردستانە، دوای ئەوەی لە باکووری کوردستان بە مەبەستی دۆزینەوەی هاوسەر ڕووی کردە وڵاتی ڕووسیا، دوای ماوەیەک مانەوە ئیدی سوڵتان هەر وەکوو خۆی باسی دەکات بێ ئومێد بووە لە ڕووسیا و زەحمەتە لێرە هاوسەری دەست بکەوێت، ئێستا چووەتە ئەمریکا و خوازیارە لەوێ کچێکی جوانکیلە بدۆزێتەوە .
ڕۆژنامەی”دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە:” سوڵتان ماوەی یەک ساڵ بەمەبەستی دۆزینەوەی هاوسەر چووە ڕووسیا و شکستی هێنا، لە ئێستادا بە هەمان مەبەست چووەتە ئەمریکا.”
ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە کە سوڵتان پێی وایە ژنانی ڕووسیا بۆ هەمیشە عاشقی هاوسەرەکانیان دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا جوان و میهرەبانن”.
سوڵتان کوسینی باڵای دوو مەتر و 51 سانتیمەترە، پێشتر لە ساڵی 2013 هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی بە ڕەگەز سووری کردووە، کە باڵای مەترێک و 75 سانتیمەتر بووە.





