زاری كرمانجی – سۆران :

یازدە ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لەو كاتەی شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان لە لایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە هێرشێكی چڕی كرابوویەوە سەر و، مەترسی كەوتنە دەست ئەو رێكخراوە تیرۆریستییەی لەسەر بوو. لەسەر داوای سەرۆك بارزانی بۆ پاراستنی كۆبانێ لە مەترسییەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە، لە رۆژی 28ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2014، یەكەم كاروانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان گەیشتنە كۆبانێ، گەیشتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە شاری كۆبانێ هاوكێشەی هێزی گۆڕی و توانرا بە ماوەیەكی كورت مەترسییەكانی سەر ئەو شارە كەمبكرێتەوە و كۆبانێش رزگار بكرێت.
سەرۆك مەسعود بارزانی وەك رابەر و سەرۆك و پێشمەرگە، هەر پارچەیەكی خاكی كوردستان و هەر كوردستانییەك لە هەر شوێنێك مەترسیی لەسەر بووبێت، بە خەمی خۆی و گەلی كوردی زانیوە و ئامادەی هەموو جۆرەقوربانیدانێك بووە لە پێناویدا.
یەكەم كاروانی ھێزی پێشمەرگە، بە چەكی سووك و قورس بە 40 ئۆتۆمبێل بەرەو كۆبانێ بەڕێكەوتن و بەدرێژایی رێگا لە باشوور و باكوور و تاگەیشتنە رۆژئاوای كوردستان، ھاووڵاتیانی كوردبە سروودی نیشتمانی و بە چەپڵە لێدانەوە پێشوازییان لە ھێزی پێشمەرگە كرد، چونكە بەلای كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستان رووداوێكی مێژوویی و دەگمەن بوو بە درێژایی خەبات و قوربانیدانی كورد.!!
پێشمەرگە لە كۆبانێ باڵانسی هێزی گۆڕیو لە ئەنجامدا رێكخراوی داعش تێكشكێندرا و شارەكە لە كەوتن و داگیركردن رزگاركرا.!
یەكەم شەهیدی باشووری كوردستان لەجەنگی رزگار كردنی كۆبانی گەنجێكی دانیشتووی سۆران بوو بە ناوی ( زێرەڤان ئەكرەم مزووری ).
































































