زاری کرمانجی – سۆران :
لیژنەی کامێراکانی چاودێری لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی خاوەن کار، کە لە داهاتوو بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن کامێرای چاودێری دووکان و شوێنەکانیان لە کار کەوتبێت و داواکارن لێیان بە زوویی کامێراکانیان چاک بکەنەوە بۆ ئەوەی تووشی سزای پێ بژاردن نەبنەوە.
ڕێکەوتی 16 / 11 / 2022 لیژنەی کامێراکانی چاودێری لەژێر چاودێری قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران سەردانی جووت سایدی جوندیان دوو و چەند شوێنێکی تریان کردووە و پسوولەی ئاگادارکردنەوەیان بە چەند شوێنێک داوە.
لیژنەی کامێراکانی چاودێری داوا لە کاسبکاران و پیشەوهران دەکەن، ئەگەر هەر شوێنێک کامێرای چاودێری دانەناوە یاخود کەم و کورتی هەیە چارەسەری بکەن بەر لەوەی تووشی سزای پێ بژاردن ببنەوە .