دۆناڵ ترەمپ ئاشكرای كرد كە نییەتی نییە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2028 جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا هەڵبژێرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەنێو فڕۆكە گوت: دەتوانم جارێكی دیكە خۆم بۆ سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێرمەوە، بەڵام ئەو كارە ناكەم.
راشیگەیاند: پێموایە هەڵبژاردنەوەم كارێكی خۆش دەبێت، خەڵكیش پێیان خۆشە، بەڵام من ئەمە رەت دەكەمەوە و نایكەم.
هەرچەندە بەگوێرەی دەستوور و یاسای سەرۆكایەتی ئەمریكا، هیچ سەرۆكێك بۆ نییە بۆ جاری سێیەم خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا هەڵبژێرێتەوە، بەڵام ترەمپ دەتوانێت بە فێڵێك ئەم كارە ئەنجام بدات.
فێڵەكە پێچەوانەی دەستوور نییە و یاساییشە، ئەویش ئەوەیە كە دۆناڵد ترەمپ خۆی بۆ جێگری سەرۆك كاندید بكات و لە كاتی بردنەوە، سەرۆك دەستلەكار بكێشێتەوە و دووبارە ترەمپ ببێتەوە سەرۆك.
































































