مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەردان ماردینی، گۆرانیبێژی دیاری باكووری كوردستان، ئاشكرای كرد كە ماوەی پێنج ڕۆژە توانای قسەكردنی لەدەستداوە و تەنیا لە ڕێگەی نووسینەوە دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەر بكات .
ماردینی لە پۆستێكی سۆشیاڵ میدیادا ڕوونی كردەوە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە توانای قسەكردنی بۆ ماوەیەكی كاتی لەدەست داوە، دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ پەڕۆی دەنگی كراوە.
بەردان كە لە شاری ئامەد نیشتەجێ یە، لەبارەی نەشتەرگەرییەكەوە دەڵێت “بەردەوام پزیشكان چاودێری تەندروستیم دەكەن و پشكنینەكانم هیوابەخشن و ڕۆژی 30ی تشرینی یەكەم پشكنینم هەیە. دوای ئەوە پەنابەخوا وردە وردە باشتر دەبم .”


































































