زاری كرمانجی-سۆران
رێبەر عەبدولغەفار بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەم ڕۆژانەی ڕلبردوودا لە شاری ڕۆمای ئیتاڵیا، زانکۆی سۆران، وەک هاوسەرۆکی پاکێجی کار دوو (WP2)، به سهرپهرشتیی د. بۆتان تۆفیق مەغدید مامۆستا لە فاکەڵتی ئادابی زانکۆی سۆران، لە چوارچێوەی پڕۆژەی وهرچهرخان “TRANSITION” بەناونیشانی: “پاراستنی میراتی فەرهەنگی بەرجەستە و نامەعنەوی پێکهاتە کەمینەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لە یەمەن” بەشداری لە کۆبوونەوەی ناوەڕاستی خولدا کرد.
ئاماژەی بەوەشدا: “: ” تیمی زانكۆی سۆران كه به سهرپهرشتی د. بۆتان تۆفیق مەغدید، پوختەی جێبەجێکردنی ڕاپۆرتی (WP2)ی بەناونیشانی “هەڵسەنگاندن و خوێندنی مەنهەجی میراتی کولتووری لەسەر کەمینەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و یەمەن” پێشکەش کرد، و بەشداریشیان لە گفتوگۆکانی دوو ڕۆژە لەسەر هەموو ئەو پاکێجە کارانەی کە ماونەتەوە کە لەلایەن هاوبەشەکانی تری پڕۆژەکەوە پێشکەش کران، كرد. تیمی زانكۆی سۆران چهندین گفتوگۆی بەرهەمدار و هاوکاری بەنرخ لەگەڵ هەموو هاوبەشەکان ئهنجامدا.
پڕۆژەی وهرچهرخان “TRANSITION” یهكێكه له پڕۆژه گرنگهكان كه لەلایەن کۆمیسیۆنی یهكێتیی ئەوروپاوە پارەدار دەکرێت، و لەلایەن زانکۆی دهوکەوە هەماهەنگی دەکرێت.


































































