ئادار عبدللە-زاری كرمانجی
بۆچی پێست لە وەرزی پایزدا وشک دەبێت؟ گۆڕانی پلەی گەرمی ساردتر و کەمبوونەوەی شێ هۆکارێکی سەرەکییە بۆ وشکبوونی پێست لە وەرزی پایزدا.
ماڵپەڕی جیهانی : American Family Care هەموومان دەزانین وەرزی پایز وەرزێکی جوان و سەرنجڕاکێشە کە تێیدا کەش و ھەوا فێنک دەبێت،بەڵام لەوانەیە بۆ پێست بە وەرزێکی باش دانەنرێت بەتایبەت بۆ هەندێک جۆری پێست کە هەستیارن بەم وەرزە بەڵام بە گرتنەبەری ھەندێک ڕێ و شوێنی تایبەت و خۆپارێزی دەتوانین چارەسەریان بکەین، بە هاتنی وەرزی پاییز کەشی سارد و باراناوی دەست پێ دەکات هاتنی وەرزی پاییز دەبێتە هۆی وشک بوونی پێست و تێکدانی جوانی و گەشاوەییی پێست.
بۆیە پێویستە بە باشترین هەنگاوی تەندروستی پێستمان لە وشکبوونەوەی وەرزی پایز بپارێزین، وشک بونی پێست بەهۆی کەمبوونی ڕادەی شێ لە هەوادا کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی توێشکی سپی لەسەر پێست وخوران و سووربوونەوە ی پێست. بەتایبەت ئەو کەسانەی ئەگزیمایان هەیە بەتایبەتی لە منداڵان هەروەها خۆشوشتن بە ئاوی گەرم لەوانەیە لە کەش و هەوای سارد دا باشبێت، بەڵام دەبێتە هۆی لابردنی چەوری سروشتی پێست و وشکبوون، پاش خۆشوشتن بە نەرمی پێستت وشک بکەوە و شێدارکەرەوەیەک بەکار بهێنە بۆ پێست بۆ پاراستن لە خووران و سووربوونەوە.






























































