زاری كرمانجی- ئادار عبداللە
هاوێنە (عەدەسە) ڕەنگاوڕەنگەکان ڕەنگ و شێوەی چاوەکانت دەگۆڕن بەکار دەهێنرێت بۆ مەبەستی جوانکاری و جیاواز دەرکەوتن یان سەرنجڕاکێشان، بەبێ ڕێنمای پزیشکی دەبێتە هۆی هەوکردنی چاو و کێشەی بینین.
زۆرێک لە ئافرەتان دەیانەوێت ڕەنگی چاویان بگۆڕن و ئەو ڕەنگەی ئارەزوویانە بەکاری بێنن زۆربەی ئافروتان بەبێ ڕێنمای پزیشکی عدەسەی چاو بەکار دێنن بێ ئاگان لە زیانەکانی بەکارهێنانی. گۆڕینی ڕەنگی چاو، چ ڕۆژانە بێت یان جاروبار بەتەواوی سەلامەت نییە ئەم هاوێنە ئاسانە بۆ بەکارهێنان بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزی وەک هەوکردن، تێکچوونی قرنیەک، برین و کێشەی تر، پزیشکانی چاو زۆرجار حاڵەتەکانی کوێری دەبەستنەوە بە بەکارهێنانی عەدەسە، هەمیشە لەگەڵ ستانداردەکانی سەلامەتی چاو ناگونجێن.
هەروەها دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە هاوێنە (عەدەسە) تەنێکی بێگانەیە لە چاودا بۆ بەکارهێنانی پێویستە ڕێنمای پزیشکی وەربگری ئەگەر تەنها بۆ مەبەستی جوانکاریش بێت، هەرچەندە جوانی سەرنجڕاکێشی بینایی دابین دەکەن، بەڵام مەترسی شاراوەیان هەیە. بەکارهێنەران دەبێت ئاگاداری کاریگەرییە لاوەکییە جۆراوجۆرەکان بن، هەر لە هەوکردنی چاو تا وروژاندن و کوێربوونی هەمیشەی. دەکرێ ببێتە هۆی ئەوەی ڕێگە بە ۆکسجین نەدات بەرچاو بکەوێت ئەمەش دەبێتە هۆی وشک بوونی چاو و سوور بوون و نارەحەتی.
ئەم هاوێنە (عەدەسە) بە قەبارە و شێوەی چاوی کەسەکان درووست نەکراون “هەموویان یەک قەبارەن” و ناگونجێن لەگەڵ چاودا، کە دەبێتە هۆی رووشاندن یان برین دروست کردن لە چاودا بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەکار دێنن بەتایبەت لەبەر خۆر یان لە جەوە گەرمەکاندا دەکرێ ئەم هاوێنانە (عەدەسە) ببنە هۆی توانەوەیان لەناو چاودا بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیەش دەکرێ توشی نەشتەرگەری چاو ببیت یاخود هەوکردن و برین زۆر جاریش دەبێتە هۆی کوێربوون.
































































