زاری كرمانجی-سۆران
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ڕایگەیاند: ” بە یاوەری شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە چونیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان، سەردانی هەر دوو پڕوژەی دروست كردنی دیواری پاڵپشت و ڕێگای سەرەكی (وەرتێ-ڕانیە)مان كرد لە زینی وەرتێ سنووری قەزای ڕواندز”.
گووتیشی: ” لەلایەكی دیكەوە لەگەڵ تیمەكانمان سەردانی پڕۆژەی چاككردنەوە و قیڕتاوكردنی چەند شوێنێكی تێكچووی ڕێگای سەرەكی (گوجاڕ-قەسرێ)مان كرد لە سنووری قەزای چۆمان”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” ئەم پڕۆژانە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن تیمەكانمان و لە سەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیمان جێبەجێ دەكرێت و دەكەونە خزمەت هاووڵاتییان.


































































