شەهلا رەشید – زاری كرمانجی :
د. رەسوڵ كامەران ژاژڵەی پسپۆڕی بواری خۆراك هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان كە بە هیچ شێوەیەك نابێت ( شیر و دەرمانی دژەهەوكردن و سەوزە گەڵا تۆخەكان و حەبی وارفین و هاوشێوەكانی پێكەوە بخورێن.
ژاژڵەی لە نووسینێكدا، چەند دەرمان و خۆراكێك دەخاتەڕوو كە خواردنیان پێكەوە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.
1ـ سەوزە گەڵا تۆخەكان و حەپی وارفارین و هاوشێوەكانی : سەوزە گەڵا تۆخەكان سپێناخ و كەلەرم و بڕۆكلی كارێگەری وارفارین كەم دەكەنەوە كە دژی جەڵتە و مەینی خوێن بەكاردێت
2ـ شیر و دەرمانی دژەهەوكردن ( ئەنتی بایۆتیك ) :شیر نابێت بخورێتەوە یان تێكەڵ بكرێت لەگەڵ ئەنتی بایۆتیكی وەك كیفلێكس ، سپڕۆدار ، ئەمۆكسیل ، فلاجیل
3ـ ماست و پەنیر و شیر لەگەڵ تێتراسایكلین نابێت بخورێن : هەروەها ئەو دەرمانانەی دڵەكزێ و گەددە كە ماددەی كالسێومیان تێدایە
4ـ چەرەس و ناوكی كەتان و بەرهەمەكانی سۆیا لەگەڵ حەپی پایرۆكسین ( بۆ سستی غودەی دەرەقی و پاش نەشتەرگەری لابردنی غودەی دەرەقی بەكار دێت : چونكە كاریگەری كەم دەكەنەوە
5ـ مۆز و خوێی پزیشكی نەخۆشی فشاری خوێن نابێت بخورێن لەگەڵ :
ـ دەرمانی زەغت و سستی دڵ گرووپی ( ACI ) : وەك كاپۆتین و لۆسارتان و ئینالپریل
ـ هەندێ دەرمانی میز پێكردن كە بۆ زەغت و سستی دڵ دێن : وەك سپرانۆلاكتۆن و ترای ئەمایترین
چونكە ئاستی پۆتاسێوم لە خوێن دا بەرز دەكەنەوە و دەبێتە هۆی دڵەكوتێ و ناڕێكی لێدانی دڵ
6ـ گرەیپ فروت و شەربەتی گرەیپ فروت لەگەڵ :
ـ حەبی دابەزینی كۆلیستڕۆڵ و چەوری خوێن جۆری ستاتین وەك زۆكۆر نابێت بخورێت چونكە كاریگەری دەرمانەكە زیاد دەكات، بۆیە ئەگەری كاریگەری لاوەكی وەك زۆرترە
ـ هەندێ دەرمانی دژی حەساسیەت و كۆكە: چونكە كاریگەری دەرمانەكە زیاد دەكات
ـ دەرمانی زەغت و سستی دڵ گرووپی ( Calcuim channel bloker ) : وەك ئەدەلات چونكە كاریگەری دەرمانەكە زیاد دەكات
ـ هەندێ دەرمانی كەم كردنەوەی بەرگری لەش :وەك سایكلۆسپۆڕین چونكە كاریگەری دەرمانەكە زیاد دەكات”.