موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
لە چوارچێوەی بانگەشەکان بۆ سەرخستنی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیمکراتی کوردستان، بڕیارە سبەی دووشەممە، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکات .
زاری کرمانجی زانیویەتی، كاتژمێر 3ی ئێوارەی سبەی، لە یاریگای گەورەی دیڵزیان لە نێو ئاپۆڕای جەماوەری پارتی، مەسرور بارزانی وەك جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێكی گرنگ پێشكەش بە ئامەدەبوان دەكات .
پارتی وەک حزبی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان و خاوەن زۆرترین دەنگ و کورسی پەرلەمانە، بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وا بڕیارە لە ١١ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێ، پارتی بە لیستی ژمارە ٢٧٥ بەشدارە و چاوەڕوان دەکرێ سەرووی یەک ملیۆن دەنگ بەدەست بێنێت .


































































