زاری كرمانجی :
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەدا، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەمڕۆ بەغدا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كۆبووینەوە، كاتژمێر ٣:٣٠خولەكی هەمان ڕۆژ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئیمزا كرا و گشتاندنی بۆ كرا.
سەرۆكی نوێنەراتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەختی كردەوە لەوەی ئەم هەفتەیە مووچە رەوانە دەكرێت و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
سەبارەت بە مووچەكانی مانگەكانی دیكە، باسی لەوەكرد یاسای بودجە تا كۆتایی ئەمساڵەو پێویستە هەموو خەڵكی عێراق سودی لێ وەرگرن، هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە، بۆیە ئەگەر بابەتەكە بە سیاسی نەكرێت، ئەمساڵ هیچ موچەیەكی خەڵكی هەرێمی كوردستان نافەوتێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ١٢٠ ملیار دیناری ناوخۆی ڕادەستكردوە و چاوەڕوانی بەغدادە تاوەكو مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.


































































