زاری كرمانجی -مێرگەسۆر:
لە پێناو بەردەستبوونی هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر بۆ یەكەمجار نەشتەرگەری جوانكاری لوت كرا.
د. كامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد: لە پێناو بەردەستبوونی هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ یەكەمین جار نەشتەرگەری جوانكاری لوت لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر كرا.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گوتیشی: ئەو تیمەی نەشتەرگەری كردبوو، بریتین لە د. رێكان مستەفا ئەحمەد، پزیشكی قورگ و لوت و گوێ، د. ئەحمەد محەممەد، پزیشكی سڕكردن، كوردۆ ئەحمەد شیمت ، یاریدەدەری سڕكردن، فرقەت عارف عەلی و گۆڤەند زێڕۆ نەبی، پەرستار.






























































