بڕیارە بۆ ئەمساڵیش، داشکاندن لە کرێی خوێندن بە رێژەی 45% لە زانکۆ حکومییەکان لە پاراڵێڵ و ئێواران و خوێندنی باڵا، دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بکرێت.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: “بریار دراوە بە بەردەوامبوونی داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی 45% لە زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025_2026.”
دەشڵێت،” داشکانەکە بۆ سەرجەم قۆناغەکانی بەرایی پاراڵێڵ و ئێواران و خوێندنی باڵا، دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەبێت.”
































































