سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (حەمەی عەزیز) پەیامێكی هاوخەمیی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 25/10/2025، سەرۆك بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگە (حەمەی عەزیز)ـم پێ گەییشت. حەمەی عەزیز لە شۆڕشی ئەیلوولدا لە مەکتەبی سیاسی و دواتر لە بارەگای بارزانی، بەرپرسی ئیدارە بوو، لەپێناو دۆزی گەلی کوردستاندا تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردن و خەبات و تێکۆشان تەرخان کرد و لەم ڕێگەیەدا ماندووبوونێکی زۆری بینی.
لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حەمەی عەزیز و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. انا لله و انا الیە راجعون


































































