زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275 تایبەت بە هەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و کەرکووکی پارتی، لە هەولێر؛ لە گوتارێکدا ڕایگەیاند “بێگومان وەک برای خۆشەویستم نێچیرڤان بارزانی گوتی، دەتوانین یەک ملیۆن دەنگ لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنین.”
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دووپاتی لەوەکردەوە، بەداخەوە، بەڵام دەبینین بارودۆخی ژیانی خەڵكی شارەکانی عێراق زۆر سەختە، وەکوو پێویست ئیدارەی داهات و سەرچاوە سروشتییەکان نەکراوە و خزمەتگوزارییەکان بە یەکسانی پێشکەش نەکراون.”
































































