لیا سەیفەدین
بەشداریپێکردنی ئافرەت لە سەرکردایەتیی پارتیدا، پێمان دەڵێت پارتی توانایی و هەوڵەکانی ئافرەتان بەگرنگ دەبینێت، بە تایبەت ئەو ئافرەتانەی بە توانایی و لێهاتوویی و خەبات و مێژووە پڕ سەروەرییەکەی خۆیان توانیویانە بگەنە ئەو ئاستە.
سیاسەت بریتییە لە هونەری رێکخستنی جیاوازییەکانی نێو کۆمەڵگا، لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ و یەکترقبووڵکردن و رێزگرتن لەوی دیکەی جیاواز؛ ئافرەتانیش بۆ ئەم هونەرە، توانایی و لێهاتووییەکی زۆر بەرچاویان هەیە.
بەشداریی سیاسی، پایەیەکی سەرەکیی دیموکراسییە و، پرۆسەیەکە تاک لە ڕێگەیەوە لە ژیانی سیاسیی کۆمەڵگاکەیدا بەشداری دەکات، جا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ؛ بەشداریی ئافرەتیش لەو پرۆسەیەدا پەیوەستە بە هاندان و زەمینەسازی لە لایەن کۆمەڵگەوە بە گشتی و خێزان بە تایبەتی.
كاتێك باس لە بەشداریکردنی ئافرەتان دەكەین لە سیاسەت و بەڕێوەبردندا، دەبێ هەموو ئەو فاكت و بەربەست و ئاستەنگانە تێپەڕێنین كە
هۆكارگەلێكن بۆ چەقبەستوویی و سنوورداركردنی ئاستی بەشداری كردنی ئافرەتان لە سیاسەت و بەرێوەبردن
جێی خۆیەتی هەموو کۆمەڵگا و سیستەمەکانی حوکمڕانی دەرفەتی یەکسان بۆ ئافرەت بڕەخسێنن بۆ بەشداریپێکردنیان لە کایەی سیاسی و سەرکردایەتیدا؛ ئەوەش بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی بیروبۆچوون و تێڕوانینی کۆمەڵایەتی بۆ ڕۆڵ و توانستی ئافرەت دەکرێ دەربارەی گرنگیی وزە و توانستی ئافرەت لە کایەی سیاسەتدا.
لەکۆمەڵگای کوردی بەهۆی ئامادەیی و ڕۆڵی بەرچاوی
ئافرەتان لەهەموو کایە جیاجیاکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوریدا، پێویستە توانای ئافرەتان بەهەند وەربگیرێت و بەیەکسانی لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەری سەیر بکرێت، لەهەمانکاتدا لەلایەن ئافرەتانەوە پێویستی بە زیادبوونی مەعریفە و خۆ پەروەردەکردن و ئامادەکاری و بەرەوپێشبردنی تواناکان بەشێوەیەکی زیاتر هەیە،ئاشکرایە هەموو بوارەكانی ژیانمان بە سیاسەت و بەڕێوەبردن و و یاساكانەوە بەندە، بۆیە رێگەدان بە ئافرەتان بۆ بەشداریکردن لە سیاسەت و خۆبەڕێوەبەری سوود بە پرۆسەی دیموکراسی دەگەیەنێت.
و ئافرەتان پێویستە ئەم قۆناغ و وەرچەرخانەی پارتی بە گرنگ ببینن و زیاتر کار لەسەر بەرەو پێشبردنی تواناکانیان بکەن و هاوکاری یەکتربن بۆ تێپەڕاندنی ڕێگریی و ئاڵنگارییەکانی بەردەمیان.