مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمەڵەی هزریی شوێنكەوتوانی ئەتاتورك، سكاڵایان لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی توركیا تۆمار كرد، دوای ئەوەی لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان هۆنراوەیەكی بە زمانی كوردی خوێندنەوە .
كۆمەڵەی هزریی شوێنكەوتوانی ئەتاتورك ڕایدەگەیەنێت “لە بەر ئەوەی نوعمان كورتوڵموش هۆنراوەیەكی كوردی خوێندووەتەوە و لە هەژماری فەرمیی پەرلەمان یش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە، بە یاسای سووكایەتی پێكردن بە گەلی تورك، كۆماری تورك، دامەزراوەی دەوڵەت، بەكارهێنانی پۆستەكەی بەشێوەی خراپ، پێشێل كردنی دەستوور، داواكاری گشتی ئەنقەرەمان ئاگادار كردووەتەوە و داوامان كردووە كە دۆسیەیەك لە دژی كورتوڵموش بكرێتەوە.”
ڕۆژی 17ـى تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥، نوعمان كورتوڵموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و شاندێكی یاوەری بۆ پرۆسەی ئاشتی سەردانی شاری ئامەدییان كرد و لە ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆی دیجلە، وتارێكی پێشكەش كرد و هۆنراوەیەكی كوردی خوێندەوە، دواتریش لە لاپەڕەی پەرلەمانی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە.

































































