زاری کرمانجی :
لە کۆتایی مانگی 10 داین تا ئێستا حکوومەتی عێراق مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە، زاری کرمانجی وردەکاری بڵاو دەکاتەوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد و سەرەتایی ئەم هەفتەیە بڕیارە پارەکە بنێردرێت .
ئەو سەرچاوەیە، ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی کردووە بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان و بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێکارەکان نەتوانرا ڕۆژی پێنجشەممە پارەی مووچە ڕەوانە بکرێت .
گووتیشی:” سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێکارەکان تەواو دەکرێن و پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کە زیاترە لە 900 ملیار دینار .


































































