زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی ئاگادارییەكی زانكۆی سۆران، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە تیادا ئەوە خراوەتەڕوو: ” ڕۆژی یهكشهممه، ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢٥، دەوامی فەرمیی قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆی سۆران دەستپێدەکات.
ئەوەش ئاشكراكراوە: ” بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە دوو هەزار و سەد قوتابی، لە بەشە زانستییە جیاوازەکانی فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران وەرگیراون و ڕوو لە وانەكانی خوێندنیان دەكەن.


































































