زاری كرمانجی-وەرتێ
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ بڵاوی كردەوە: ” شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ناحییەكەمان بە بەیاوەری تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، سەردانی پڕۆژەی دروستكردنی دیواری پاڵپشت جۆری (گابیۆن) لەزینی وەرتێ كرد، كە رێگایەكی سەرەكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی ڕاپەرین بەیەكەوە دەبەستێتەوە، ئەم پڕۆژەیە لەجێبەجێكردندایەو لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو تەواو دەبێت .
ئەوەش خراوەتەڕوو: پڕۆژەكە لەسەر بودجەی بەریَِوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەكرێت، بەهاوكاری و پاڵپشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامیەتی قەزای رواندز.


































































