زاری کرمانجی- دهۆک:
ئارین مەسروور بارزانی له زانکۆی ئەمەریکی دهۆک توێژینەوەیەکی پێشکەشکرد.
لە توێژینەوەکەدا لە بۆنه‌یه‌كی TEDx كه تایبه‌ت بوو به چالاكییه‌كی ژینگه‌یی ئارین مه‌سروور بارزانی بەشێوەیەکی زانستی گرنگی چاندنی نه‌مام و ژینگهپارێزیخستەڕوو.
توێژەر له توێژینه‌وه‌كه‌یدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه:” چاندنی نه‌مام كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌یه”.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات:” نه‌هێشتنی دارستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌رمبوونی جیهان هه‌یه”.
ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه ” پاراستنی ژینگه و سه‌وزایی ڕێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌رده‌وام بێت له سه‌رفرازی و ژیانێكی ته‌ندروست”.
ئارین مه‌سروور بارزانی خۆبه‌خشانه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه خێرخوازییه ناوخۆییه‌كان كار ده‌كات و یارمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی بودجه ده‌دات بۆ قوتابخانه‌كان و خانه‌ی بێ سەرپەرشتان و نه‌خۆشخانه‌كانی منداڵان، ئێسته سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر پاراستنی ژینگه.