موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
بەرپرسی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە دارستانەکان و بڕینی داری تەڕ، بەهاوکاری قائیمقامیەتی قەزای سیدەکان ژمارەیەک ڕێگەی لاوەکی لە سنوورەکەمان داخست .
عەدنان ئەحمەد بەرپرسی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان، ئاشکرای دەکات، ئەمرۆ پئنجشەمە رئکەوتی ٢٣/ ١٠ / ٢٠٢٥ هەڵساین بە داخستنی چەند ڕێگەیەکی لاوەکی کە پێکهاتبوون لە ڕێگەی ژوژیلەو دوستانا ڕێگای ” کانی شەعبان ” و ” داسنیەو گولیژگە “بەمەبەستی ڕئگری کردن لە بڕینی داری تەڕ .
ئەو بەرپرسەی پۆلیس، داوا لە هاووڵاتییانی دەڤەری برادۆست و دەورووبەری دەکات، دووربکەونەوە لە بڕینی داری تەڕ، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای ماددی و یاسایی دەبنەوە .

































































