زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، ئـــاگـــادارکراینەوە لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ ” سامی حەقی ڕەسول “لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگا و وەرگەڕان ،لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون
هاتووچۆی سۆران، ئاشکرای کردووە، ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ تۆیۆتا هایلۆکس تاک قەمرە، لەبناری هەندرێن نزیک کاولۆکانی سەر بە قەزای رواندز، لە ڕێگا لایداو وەرگەڕا، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس بە سوکی برینداربوون، داوا لە شوفێران دەکەن، پابەندی خێرایی دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.


































































