ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دووپاتی کردەوە کە لە دوای ئاگربەستەوە هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە بڕی ئەو خۆراکانەی کە رێگەیان پێدراوە بچێتە غەززە رووی نه‌داوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئه‌وه‌ش هاتووه: هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە کەمکردنەوەی برسییه‌تی لە کەرتی غەززەدا بەدی نەهاتووە له‌چاو ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی “فرانس پرێس” بڵاویكردووه‌ته‌وه: تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، “دۆخەکە بە کارەساتبار دەمێنێتەوە، چونکە ئەو بڕە پارەیەی کە دەچێتە ناو غەززە بەس نییە و به‌شی ته‌واوی پێداویستییه خۆراكی و پزیشكییه‌كان ناكات.
ئاماژەی بەوەشکردووه، “له غه‌ززه برسییه‌تی کەم نابێتەوە تا رێژه‌ی هاوكارییه خۆراكییه‌كان زیاتر نه‌كرێت بۆ دانیشتووانی هه‌ردوو كه‌رتی باكوور و باشوور. “

































































