زاری كرمانجی – سۆران
ڕاوێژكارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێنج هەزار كەس لە دەرچوانی كشتوكاڵ و ڤێتەرنەری دادەمەزرێندرێن.
ڕزگار حەمەد خدر ڕاوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند كە سالانێكە بەهۆی قەیرانی دارایی لە كوردستان دامەزراندن نەبووە.
گووتیشی:” بەهۆی ئەو سیاسەتەی كابینەی نۆیەم هەیەتی بۆ بەسیستم كردنی دامەزراندنی پسپۆڕی بۆ دەستی كار لە كوردستان، بۆیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان داوامان كرد دەرچوانی دانەمەزراو فۆڕم پڕ بكەنەوە تا ئێستا 11 هەزار و 23 فۆڕم پڕكراونەتەوە.
باسی لەوەكرد، دوای ووردبینی بۆ ناوەكان لەو ژمارەیە پێنج هەزار كەس دادەمەزرێن كە بەپێی پارێزگا و ئیدرە سەربەخۆكان دابەش كراون.
لەوانەش
لە پارێزگای هەولێر 1970 كەس
لە پارێزگای سلێمانی 2394كەس
لە پارێزگای هەڵەبجە 445 كەس
لە پارێزگای دهۆك 2096 كەس
لە ئیدارەی گەرمیان 990 كەس
لە ئیدارەی ڕاپەڕین 713 كەس
لە ئیدارەی زاخۆ 291 كەس
لە ئیدارەی سۆران 124كەس
لە كۆتایی قسەكانیدا ئەو ڕاوێژكارەی وەزارەتی كشتوكاڵ وتی دوای دەرچوونی ناوەكان پاشان خوولیان بۆ دەكرێتەوە و دابەشی سەر پڕۆژە كشتوكاڵییەكان دەكرێن و مانگانە موچەیان بۆ دابین دەكرێت