سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بەسەرکردنەوەی هەردوو پڕۆژەی دووسایدەکانی (هەولێر – کۆیە) و (کەسنەزان – گۆمەسپان) گوتی: پرۆژەکانمان وەبەرهێنان لە پێناو خۆشگوزەرانی و پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان.
پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: ئەمڕۆ هەردوو پرۆژەی دووسایدەکانی (هەولێر – کۆیە) و (کەسنەزان – گۆمەسپان)ـم بەسەر کردەوە کە بە کۆی گشتی 52 کیلۆمەتر دەبن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: ئەم پرۆژانە شارەکانمان زیاتر بەیەکەوە دەبەستنەوە و وەبەرهێنانن لە پێناو خۆشگوزەرانی و پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییانمان.


































































