وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە – ئادار عبداللە
ماڵپەڕی جیهانی : CBS Newsپاراستنی تەندروستی ددان یارمەتی تەندروستی دڵ و مێشک دەدات، لە گۆڤاری Neurology Open Access بڵاوکرایەوە دەریخستووە تووشبوانی نەخۆشی پووک زیاتر تووشی نیشانەکانی زیان گەیاندن بە ماددەی سپی مێشک دەبن بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی نەخۆشی پووکیان نییە.
نەخۆشی پووک پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی هەوکردن هەیە، کە پەیوەندی بە ڕەقبوونی خوێنبەر و ڕەقبوونی دەمارە بچووکەکانەوە هەیە. ڕوونی کردەوە کە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان حاڵەتێکە کە دیواری خوێنبەرەکان بە شێوەیەکی نائاسایی ئەستوور دەبن. هەردوو نەخۆشی پووک و کلۆر پەیوەندی بە 86٪ مەترسی جەڵتەی مێشک هەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دەمی تەندروستیان هەیە، توێژینەوەکە دەریخستووە هەبوونی هەردوو کلۆر و نەخۆشی پووک مەترسیدارە چونکە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک یان کێشەی دڵ دوو هێندە دەکات. بەڵام ئەگەر کەسێک لە ڕێگەی فڵچە، دەزوو و پشکنینی بەردەوامی ددان بۆ پاککردنەوە و خۆپارێزی و پاکوخاوێنی ددان بپارێزێت، ئەوا مەترسی کەمتر دەبێت بۆیە پێویستە زیاتر گرنگی بە پاک و خاوێنی دەم و ددان بدرێت بۆ ئەوەی لەم نەخۆشیانە پارێزراو بێت.


































































