شههلا سۆفى- زارى كرمانجى:
توێژەرانی سەنتەری پزیشکی زانکۆی مینیسوتا لێکۆڵینەوەیان کردووە کە لە جەستەدا چی ڕوودەدات کاتێک شان و بەشی سەرەوەی جەستەت درێژ دەکەیتەوە. لەکاتێکدا زۆربەی خەڵک شانەکانیان دەسوڕێنەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان، شارەزایان گومانیان هەبووە کە کاریگەری ئەم جوڵەیە لە تەنها ئارامکردنەوەی ماسولکەکان زیاترە.
توێژەران پێیان وایە ئەمە دەتوانێت پەیوەندی بە سیگناڵەکانی دەمارەوە هەبێت بۆ مێشک یان وەڵامی سیستەمی دەماری پاراسیمپاتیک بۆ پشوودان و هەرسکردن. توێژەرانی دڵ دەڵێن: کشانی شان و پشت ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی پەستانی خوێن دابەزێنێت و یارمەتی جەستەت بدات کە ئارام بێتەوە.
ڕەنگە کشان بە تەنیا بەرزی پەستانی خوێن لە درێژخایەندا دانهبەزێنێت، بەڵام پێشنیاری ئەوە دەکەن وەک بەشێک لە پلانی چارەسەری گشتی سوودبهخشه.
هەروەها جوڵهى شانەکانت و کشانی بەشی سەرەوەی پشتت دەتوانێت ئارامکەرەوە بێت و هەستکردن بە ئارامی دروست بکات.

































































