شەهلا رەشید – زاری كرمانجی :
لە توێژینەوەیەكی تەندروستیی”healthshots” هێما بۆ شەش جۆری سەرئێشە كراوە كە نابێت مرۆڤ فەرامۆشی بكات .
١. ئازاری نێوچەوان:
ئەم ئازارە نیشانەی ئەوەیە كەسەكە وەك پێویست نەخەوتووە، بۆ چارەسەكردنی دەبێت باش بخەوێت.
٢. ئازاری بەشی سەرەوەی سەر:
ئەم جۆرە ئازارە، مانایی وایە كەسەكە برسیەتی یان وشكبووەتەوە.
٣. ئازاری پشتەسەر:
هەستكردن بەم ئازارە ئەوە دەگەیەنێت كەسەكە لەژێر سترێسێكی زۆردایە و دەبێت خۆی هێوربكاتەوە.
٤. ئازاری جیوبەكانی لووت:
ئەم ئازارە دەكەوێتە نێوان برۆ و لووت و چاوەكانەوە و بەهۆی هەستیارییەوە دروست دەبێت، دەتوانیت لەڕێگەی دەرمانەوە یان راهێنان كردن یان حەمامێكی گەرمەوە چارەسەری بكەیت.
٥. ئازاری دڵەڕاوكێ:
ئەگەر هەست بە فشاركرد لەنزیكی نێوچەوانتدا، ئەوا تووشی ئازاری دڵەڕاوكێ بوویت، بۆ چارەسەركردنی ئەم جۆرە ئازارە، دەبێت لە تەماشاكردنی شاشەكان دوور بكەویتەوە وپشوو وەربگریت یان حەمامێكی گەرم بكەیت.
٦. ئازاری چاو:
ئەگەر ئازارێكی تیژت هەستپێكرد لە چاوەكانتدا، لە ئەنجامدا لەوانەیە چاوت ئاو بكات و سوورببێتەوە، بۆ چارەسەكردنی ئەمە دەبێت زوو لە تەماشاكردنی شاشەكان خۆت دووربخەیتەوە و راوێژ بە پزیشكی پسپۆڕی چاو بكەیت.
7 . سەرئێشەی كافیین :
ئەگەر راھاتوویت لەسەر خواردنەوەی چا و قاوە لە كاتێكی تایبەتدا لە رۆژدا ، ئەو رۆژەی لەو كاتەدا نەیخۆیتەوە لەشت وا راھاتووە داوای كافایین بكات، لەبەرئەوە تووشی ئەم جۆرە سەرئێشەیە دەبێت.
8 . سەرئێشەی ئازاری ددان :
ھەندێك جار بەھۆی بوونی ئازار لە دداندا ، كەبەھۆی ھەوكردن لە پوكدا ، یاخود كلۆری ددانەكە دروست دەبێت و یاخود ھەندێك جار كەسەكە ددانەكانی جیر ئەكاتەوە لە ئەنجامی ستریس ئەمیش جۆرێك لەسەر ئێشە دروست ئەكات .