زاری کرمانجی – سۆران:
مانگێک بەسەر هاتنی وەرزی پاییز تێدەپەڕێت تا ئێستا باران بارین دەستی پێنەکردووە، دوێنێ لە هەریەکە لە قەزاکانی سیدەکان و مێرگەسۆر له سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێژەی جیاواز باران بارین تۆمار کراوە.
مەقبیلا مزووری، لە هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئاماری باران بارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قەزاکانی مێرگەسۆر و سیدەکان باران باریووە، له مێرگەسۆر 2 مللم و نیو و له سیدەکانیش 3 مللم باران باریووه.
































































