زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی بەدواداچوونێكی زاری كرمانجی لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران بە شێوەیەكی بەرچاوو ڕووی لە دابەزین كردووە، مریشك فرۆشێك هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
عەبدی شێروانی، خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” بەهۆی قەدەغەكردنی مریشك بۆ شارەكانی عێراق، لە ئێستادا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نرخەكەی ڕوو لە دابەزینە.
ئاشكراشی دەكات: “دوو جۆر مریشك لامان هەیە مریشكی گەورە كیلۆی بە 2200 دینارە هەروەها كیلۆیەك مریشكی كچكە بە 2000 هەزار دینارە.

































































