زاری كرمانجی-سۆران
بۆ جوانکردنی سیمای شار و زیادکردنی رێژەی سەوزایی، بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران و سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران، هەڵمەتێكی چاندنی گوڵ و زیادكردنی سەوزایی، بۆ رێکخستنەوەی دوورگەی ناوەڕِاستی جوت سایدەکان و پارک و باخچەکانی شاری سۆران دەستی پێکردوە.
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران ئەوەشی خستووتەڕوو: “شارەوانی سۆران لەسەر پێشینەی مانگانەی هەڵسا بە هێنانی 2000داری گولدار ژاڵە و 2000 گولی وەرزی زستانە کەلەم f1هۆلەندی و 2000گولی مینی رۆز، لەگەڵ نزیکەی 3000گوڵ لە نەمامگەی شارەوانیمان بەرهەم هاتووە.

































































