ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-10-2025، نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردووە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 64 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی بە 60 دۆلار و 54 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکاری ئەم بەرز بونەوەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر دوو کۆمپانیای گەورەی رووسیا، رووسنەفت و لوک ئۆیل سەپاند.
ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ئەمریکا رازی نەبوو گوشاری زیاتر لە رووسیا بکات و سزای کۆمپانیا نەوتییەکانی بدات بەهیوای ئەوەی ئەو وڵاتە رازی بکات بە ئاگربەست، بەڵام رووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا.
































































